ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

یانەیەکی ئینگلیزی لەلایەن کوڕێکی ئۆسامە بن لادن هاوکاری کراوە

یاریگا
دادگایەکی ئینگڵاند لە کاتی لێکۆلینەوەکانی لە دۆسیەی فرۆشتنی یانەی شیفلد یونایتد بۆی دەرکەتووە لەلایەن کوڕێکی ئۆسامە بن لادن هاوکاری کراوە.

رۆژنامەی دەیلی میرۆری بریتانی ئاشکرایکردووە، کوین مەک کاب خاوەنی پشکێکی یانەی شیفلد یونایتد ویستویەتی پشکەکەی خۆی بفرۆشێت، بەڵام نەیویستووە ئەم پشکەشی ببێت بۆ عەبدوڵڵا بن موساعدی سعودی و خاوەنی پشکەکەی دیکەی ئەم یانەیە، بۆیە لە کاتی دادگایی کردنەکە گوتەبێژی سەرمایەدارە سعودییەکە ئاشکرای دەکات مەک کاب لە مانگی نیسانی ساڵی 2018 بڕی 3 ملیۆن پاوەندی وەک هاوکار لە کوڕێکی ئوسامە بن لادن سەرۆکی پێشووی رێکخراوی تیرۆرستی قاعیدە وەرگرتووە.

دوای بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە، مەک کاب بە توندی ئەوەی رەتکردەوە و ئامادەیی خۆشی راگەیاند لە دادگا ئامادە بێت بۆ سەلماندنی راستیەکان.

یانەی شیفلد یونایتد وەرزی ئەمساڵ توانی بە بەدەستهێنانی پلەی دووەمی چامپیۆن شیپ، بۆ پرێمەرلیگ سەرکەوێت.

Back to top button