ئه‌ڵمانیا

مولەر: پێکانی لیڤاندۆڤسکی خراپترین چرکەساتی ئەم وەرزەمانە!

یاریگا- تۆماس مولەر خەمبارە بە پێکرانی لیڤاندۆڤسکی و بە خەسارەتێکی گەورەی دەزانێت لە کاتێکی هەستیاردا.

لیڤا لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆڵەندا لە میانی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی تووشی پێکان هات و ئەمڕۆش بایەرن میونخ ڕایگەیاند کە بۆ چوار هەفتە دوور دەکەوێتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا کە ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاوی کردۆتەوە، تۆماس مولەر لەو بارەیەوە دەڵێت: “بۆ ئێمە بارودۆخێکی زۆر تاڵە، خراپترین چرکەساتی وەرزەکەیە. ئێستا لەسەر یاریزانەکانیتر پێویستە خۆیان بسەلمێنن بۆچی لێرەن (لە بایەرن) و دەبێت سوود له دەرفەتەکە وەرگرن. هەرچەندە ئەمە یەکەمین جاری نییه بە بارودۆخی قورسدا تێپەڕ دەبین، بۆیە دەبێت باوەڕمان بە خۆمان هەبێت.”

بەهۆی ئەو  پێکانەوە، گۆڵکارە لێهاتووەکەی بایەرن ناتوانێت لە یاریی داهاتووی باڤارییەکان بەرامبەر لایپزیک لە بۆندسلیگا و، هەروەها هەردوو یاریی چوون و هاتنی پاریس سان جێرمان بەشداری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button