ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
یوڤی لۆکاتێلی دەوێت
یاریگا- یانەی یوڤێنتوسیش هاتە نێو ڕکابەریەکان بۆ گواستنەوەی مانوێل لۆکاتێلی.
ناوەڕاستکارە ئیتاڵیەکە ئاسێکی نایاب لەگەڵ ساسۆسۆلۆی وڵاتەکەی پێشکەش دەکات و لەوەتەی وەرزی 2019 له میلانەوە ڕووی کردۆتە ساسۆلۆ، بە تەواوەتی تواناکانی خۆی پیشان داوە و بۆتە جێی بایەخی یانەکانی دەرەوەی ئیتاڵیاش.
بەپێی زانیارییەکانی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی، خانمه پیرەکە ئەو یاریزانە تەمەن 23 ساڵەی خستۆتە ڕیزی پلانە لەپێشینەکانی میرکاتۆی هاوینە و چاوی لەوەیە هەرچی زووە گرێبەستەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە پێش ئەوەی یانه گەورەکانیتر هەوڵی پەلکێش کردنی بدەن.
لە ماوەی ڕابردوودا دەنگۆ هەبوو زینەدین زیدان بەو یاریزانە سەرسامه و وەک شوێنگرەوەی لوکا مۆدریچی دەبینێت.