ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

مان یونایتد پەشیمانە و دەیەوێت لینگارد بگەڕێنێتەوە

یاریگا-یانەی مانچێستەر یونایتد بەنیازە لە هاوینی داهاتوودا، جیسێ لینگارد بگەڕێنێتەوە یانەکە.

لینگارد لە کۆتا دوو وەرزدا زۆر بە کەمی لە پلانەکانی سۆڵشایەری راهێنەردابوو، لە مانگی یەکی ئەمساڵیش ناچار بە رۆیشتن کرا و بە خواستن چووە وێستهام. بەڵام لەو یانەیەدا ئاستێکی  بەرز پێشکەش دەکات و لە حەوت یاریدا خاوەنی  پێنج گۆڵ و دوو ئەسیستە.

بەگوێرەی رۆژنامەکانی ئینگلتەرا، سۆڵشایەر دەیەوێت گرێبەستێکی نوێ پێشکەشی لینگاردی ٢٨ ساڵ بکات و لە پلانەکانی داهاتووی یانەکەدا جێگەی بۆ تەرخان بکات. ئەمە لە کاتێکدا یونایتد ئامادەبوو بەرامبەر ١٥ ملیۆن پاوەند بەیەکجاری بیفرۆشێت بە وێستهام.

لینگارد پاڵێوراوە بۆ باشترین یاریزانی مانگی سێی پریمەرلیگ و بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئینگلتەراش کراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button