ئیسپانیا

لە وادەیەکی هەستیاردا ڕیاڵ مەدرید یاریزانێکی بۆ گەڕایەوە

Korek Telecom

یاریگا- ئەمڕۆ هەینی یانەی ڕیاڵ مەدردید هەواڵێکی خۆشی پێ گەیشت سەبارەت بە چاکبوونەوەی یەکێک لە یاریزانە پێکراوەکانی.

بەر یارییەکانی لیڤەرپوول و یارییەکەی کلاسیکۆ، یانە شاهانەکە بە هەواڵی پێکانی تۆنی کرۆس و فێدی ڤاڵڤێردی نیگەرانی لێ نیشت، بەڵام ئەمڕۆ دانی کارڤالی بۆ گەڕایەوه.

بەرگریکارە ئیسپانییەکە لە چەند مانگی ڕابردوودا دووچاری پێکانی یەک لەدوای یەک بوویەوە کە دواترینیان 14ی مانگی ڕابردوو بوو.

ئەمڕۆ کۆتا بەشە ڕاهێنانی هەفتەی ڕیاڵی ئەنجام داوە بە شێوەی نیوەکی و بە تۆپەوە لەسەر چیمەن مەشقەکانی کردووە هاوشانی ئۆردی زۆلا و ماریانۆ دیاز.

بۆیە چاوەڕێ دەکرێ بەرامبەر ئیبار بگەڕێتەوە و دواتریش لیڤەرپوول و بارسا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!