ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دی لیخت پڕوپاگندەکان رەتدەکاتەوە

یاریگا-ماتیاس دی لیخت کاپتنە لاوەکەی یانەی ئەجاکس رەتیدەکاتەوە یانەی داهاتووی خۆی هەڵبژاردبێت.

ئەوە  یەکلابووەتەوە ئەستێرە بەهرەمەندەکە هاوینی ئەمساڵ ئەجاکس جێدەهێڵێت، هەرچەندە باس لەوە دەکرا بارسێلۆنا گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵی بەڵام ناوبراو  بۆ فۆکس سپۆرت وتی “جارێک هیچ شتێک نیە، ناشزانم لەگەڵ دی یۆنگ دەچمە بارسێلۆنا یاخود نا، هێشتا بڕیارم نەداوە و پێویستم بە کاتە بۆ ئەوەی بڕیار لە یانەی داهاتووم بدەم”.

ئەجاکس و دی لیخت شەوی رابردوو بە بردنەوە لە دی گرافشاپ بوونە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی هۆڵەندی پاش پێنج ساڵ دوورکەوتنەوە لەو ناسناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button