ئه‌ڵمانیا

چامپیۆنزلیگ خاڵی یەکلاکەرەوەیە بۆ هالاند

Korek Telecom

یاریگا=داهاتووی ئێرلینگ هالاند لە گەرمترین باسەکانی بازاڕی گواستنەوەیە، خولی پاڵەوانەکانیش خاڵی یەکلاکەرەوەیە بۆ ئەو یاریزانە.

بەگوێرەی رۆژنامەی ئەی ئێسی  ئیسپانی، هالاند نزیکە لە هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و ریاڵ مەدرید، بەڵام مانەوەی یاخود رۆیشتنی لە دۆرتموند پەیوەستە بە گەیشتنی ئەو یانەیە بە خولی پاڵەوانەکان. بەگوێرەی سەرچاوەکە، ناوبراو مینۆ رایۆڵای بریکاری ئاگادارکردووەتەوە لەباری نەگەیشتنی یانەکەی بە چامپیۆنزلیگ ئەوە بەدڵنیاییەوە یانەکە جێدەهێڵێت.

هالاند بە روونی نیگەرانیی پێوەدیاربوو پاش لەدەستدانی دوو خاڵی دیکە لەم هەفتەیەی بۆندزلیگادا، بەوەش لە پلەی پێنجەمی خولەکە دێت و بەم پێگەیەی ئێستا، ناگاتە وەرزی داهاتووی خولی پاڵەوانەکان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!