ئینگلتەرایاریگا

گواردیۆلا سەختترین یاری چوار مانگی ڕابردووی مان سیتی دەستنیشان دەکات

یاریگا- پیپ گواردیۆلا ناوی سەختترین یاریی دەبات کە تیمەکەی لە چوار مانگی ڕابردوودا ئەنجامی دابێت.

شەوی ڕابردوو لە میانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، مان سیتی بە دوو گۆڵ لە کۆتا دە خولەکدا توانی ئیڤەرتن تێپەڕێنێت و خۆی بگەیەنێتە یاریی پێش کۆتایی جامەکە کە لەوێ ڕووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە.

دوای یارییەکە، گواردیۆلا بۆ BT Sport وتی: “یارییەکی زۆر سەخت بوو. پابەندبوونی تەواومان لە ئیڤەرتن بینی. بینیمان چەند پڕ هۆش بوون. بە ڕاستی زۆر بە بەهێزی بەرگری دەکەن. گۆڵمان لێ تۆمار نەگرا و ئارام بووین له یارییەکە. یەکێک بوو لە هەرە سەختترین یارییەکانی کۆتا چوار مانگی ڕابردوومان. لەوەتەی دوایین یاریی هەڵبژاردەکان، ئەمە سەختترین یارییمان بوو. ئەمشەو زۆر قورس بوو، ئەوان یاریزاگەلێکی بەئەزموونیان هەیە لە پشتەوەی تۆپەکان و لەگەل دوو یاریزان بۆ هێرشی هەڵگەڕاوە.”

تیمەکەی گواردیۆلا بە ئاستێکی نایابدا گوزەر دەکەن و پاڵێوراوێکی سەرسەختن بۆ سەرجەم ئەو خول و پاڵەوانێتیانەی تێیدا بەشدارن لەم وەرزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button