چامپیۆنزلیگ

ئامارێكی خراپی سوارێز لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا

یاریگا-

لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی و پێشووی بارسێلۆنا بەردەوامە لە تۆمار نەكردنی گۆڵ لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان.

سوارێز لە یاری یانەكەی بەرامبەر چێڵسی بەشێوەیەكی سەرەكی بەشداری كرد دوای ئەوەی لە گێمی دووەم گۆڕانكاری پێكرا و ماڵئاواییان لە پاڵەوانیەتیەكە كرد لەسەر دەستی چێڵسی بە ئەنجامی یاری چوون و هاتن 3-0.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان سوارێز شكستیهێناوە لە تۆماركردنی گۆڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە چامپیۆنسلیگ لە كۆتا 25 یاریدا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button