ئیسپانیا

ڕێژەی بەشداری گۆڵەکانی مێسی بەپێی خولەکی یاریکردنی بە درێسی بارسێلۆناوە

یاریگا- دوای بردنەوە گەورەکەی دوێنیان 4-1 بەرامبەر یانەی هویسکا لە خولی ئیسپانی کە تێیدا لیۆنێل مێسی دوو گۆڵی تۆمار کرد و گۆڵێکیشی دروست کرد، پێگەکانی تایبەت بە ژمارە و ئامارەکان داتاکاریی خۆیان لەبارەی ئەفسانە ئەرجەنتییەکەوە خستە ڕوو.

ئەو یارییە بۆ لیۆ گرنگییەکی تایبەتی خۆی هەبوو کاتێک بە ئەنجامدانی، ژمارەی بەشدارییەکانی لەگەڵ چاڤی هێرناندزی یەکسان کردەو”767″ وەک زۆرترین یاریی بە درێسی بلاوگراناوە.

جگە لەوەش، لە ڕووی هەژاندنی تۆڕەکان و دروستکردنی گۆڵەوە، لێک دراوەتەوە کە مێسی چ بە تۆمارکردن یاخود ئەسیست، بۆ هەر 66 خولەکێک دەستی هەبووه لە گۆڵێکدا بۆ یانەکەی.

ئەوانە و، هاوکات بەو دوو گۆڵەی، بوو بە یەکەمین یاریزانی مێژووی خولەکە بتوانێت بۆ 13 وەرزی لەدوای یەک، 20 گۆڵ یان زیاتر تۆمار بکات.

لیۆ تا ئێستا پێشەنگی گۆڵکارانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانییە بە 21 گۆڵ و یانەکەشی بە جیاوازی چوار خاڵ لە دوای ئەتڵەتیکۆ مەدریدی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button