چامپیۆنزلیگ

لە ئامارێك ڕامۆس كەوتە پێش زێدان و ڕۆنالدۆوە

یاریگا- 

سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی و كاپتنی یانەی ڕیاڵ مەدریدی هەمان وڵات لە ئامارێكی نایابدا پێشی هەریەك لە زەینەدین زێدان و ڕۆنالدۆی دیاردەی دایەوە.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ میوانداری ئەتلانتای كرد و یاریەكەی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لێ بردەوە و توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ، ڕامۆس توانی گۆڵی دووەمی یانەكەی تۆمار بكات بە لێدانی سزا.

بە تۆماركردنی ئەو گۆڵە ڕامۆس كۆی گۆڵەكانی لە چامپیۆنسلیگ بۆ 15 گۆڵ بەرزكردەوە و بەوەش توانی پێش هەریەك لە زێدان و ڕۆنالدۆ بكەوێت كە ئەوان 14 گۆڵیان تۆمار كردووە.

شایەنی باسە لەڕۆژی هەینی داهاتوو تیروپشكی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕادەكێشرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button