ئه‌وروپا

دواجار ئەوەی چاوەڕوان دەكرا سەبارەت بە ئیبراهیمۆڤیچ ڕوویدا

یاریگا-

یان ئەندرسۆن ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سوید زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبەری یانەی میلانی ئیتاڵی بانگهێشتی هەڵبژاردەكەی كرد بۆ یەكەمجار لە دوای پێنج ساڵ.

هەڵبژاردەی سوید بۆ دوو یاری پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەر بەرامبەر جۆرجیا و كۆسۆڤا سوڵتان ئیبراهیمۆڤیچی بانگهێشتی ڕیزەكانی كردەوە دوای ئەوەی ناوبراو پێنج ساڵ پێش ئێستا وازهێنانی خۆی لە یاریكردنی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.

ئیبرای تەمەن 39 ساڵان لە 116 یاریدا لەگەڵ سوید 62 گۆڵی تۆمار كردووە.

دوای ئەو ئاستە بەرزەی ئەم وەرزە لەگەڵ ڕۆسۆنێری پێشكەشی كرد بە جۆرێك لە كۆی بەشداریكردنی 14 یاری توانی 14 گۆڵ تۆمار بكات دەرگای گەڕانەوەی خۆی بەڕووی هەڵبژاردەكەیدا كردەوە و دواجار لەلایەن ڕاهێنەری سویدەوە بانگهێشتكرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button