چامپیۆنزلیگ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلانتا
یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلانتا.
ئەمڕۆ لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ میوانداری ئەتلانتا دەكات ، لە كاتێكدا كە یاری چوونی بە ئەنجامی گۆڵێكی خاوێن لێ بردەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بەپێی ڕۆژنامەی ئاس:
گۆڵپارێز: كۆرتوا
هێڵی بەرگری: ناچۆ ، ڤاران ، ڕامۆس ، میندی
هێڵی ناوەند: ڤالڤێردی ، كرۆس ، مۆدریچ
هێڵی هێرشبردن: ڤاسكێز ، بنزیما ، ئەسینسیۆ