ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

ئانتوان گریزمان گۆڵێکی خۆی لە ماڵپەری یاریگانێت وەردەگرێت

یاریگا
ئانتوان گریزمان، گۆڵکاری فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، دوای تۆمار کردنی گۆڵێک بەرامبەر هوئێسکا لە گەڕی 27ـی لالیگا، پاش یارییەکە ماڵپەری یاریگانێت وەکو سەرچاوە بەکاردێنێت بۆ بەدەست هێنانی گۆڵەکەی.

ماڵپەری یاریگانێت کە ساڵانێکە بووەتە سەرچاوەی زۆربەی میدیا وەرزشیەکانی جیهانی وەکو ئاس و مارکا و چەندین میدیای دیکە، بەم دواییە یاریزانانە بەناوبانگەکانی جیهانیش پشتیان بە ڤیدیۆ گۆڵەکانی ئەم ماڵپەرە جیهانیە بەستووە و شەوی رابردووش ئانتوان گریزمان هێرشبەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی بارسێلۆنا، ڤیدیۆی گۆڵەکەی لە ماڵپەری یاریگانێت وەرگرتووە و لە ستۆری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە، بێ ئەوەی ناو و لۆگۆی ماڵپەرەکە بشارێتەوە. ( كلیك بكەن بۆ بینینی ستۆریەكەی گریزمان ).

ماڵپەری یاریگانێت ساڵانێکی زۆرە وەکو یەکەم میدیای وەرزشی کوردی سەرجەم خول و پاڵەوانتیەکان دەگوازێتەوە و بووەتە میمبەرێکی سەرەکی بۆ خوێنەرەکانی و لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانیش، بە کەمترین کات واتە تەنها دوای 10 چرکە گۆڵەکان راستەوخۆ لە ماڵپەر، ئینستاگرام، تویتەر، تەلەگرام و یوتیوب بڵاودەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button