ئینگلتەرا

تێری هێنری لە سکای چی وت؟

یاریگا-

لەسەر ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ و سیتی و بەراوردی هالاند و ئیمباپێ قسەیکرد.

بۆ شیکردنەوەی یاری وڵڤز و لیڤەرپوڵ، تێری هێنری میوانی ستۆدیۆی سکای سپۆرت بوو، ئەمەی خوارەوە بەشێکی قسەکانیەتی.

“بردنەوەکەی چامپیۆنس لیگ، لەروی دەرونیەوە هاوکاریەکی باشی لیڤەرپوڵ دەکات، لیڤەرپوڵ هیوای گەیشتنی ماوە بە چامپیۆنس لیگ”

سەبارەت بە ئارسناڵ وتی “ئارتێتا بە بردنی ئێف ئەی کەپ کاتی بۆخۆی کڕی و پەستانی لەسەر کەم بوەوە، پێشکەوتن لە تیپەکەدا دەبینم، ریزبەندیەکە درۆ ناکات، دەبێت باشتربن لە ئێستا”.

پاشان وتی “گواردیۆلا نەک پرێمەرلیگ دەباتەوە، بەڵکو کۆنتڕۆلی خولەکەی کردوە بەبێ هێرشبەری سەرە ڕم، مان سیتی گرنگ نیە کێ یاری دەکات، یاری خۆیان دەکەن و پلانەکە جێبەجێ دەکەن”.

لەسەر بەراوردی ئیمباپێ و هالاند وتی “ئیمباپێ لە راست و چەپ یاری دەکات، یاریزانێکی زیرەکە و دەزانێت چی دەکات، نەک هەر گۆڵ دەکات، گۆڵ بۆ هاورێکانیشی دروستدەکات، هالاند هیچ شتێک لە مێشکیدا نیە جگە لە گۆڵکردن، لە ناوەڕاستی یاریگا بەردەوام بەرەو گۆڵ دەڕوات، ئەو تیپانەی هەوڵیان بۆ دەدەن دەبێ بزانن چیان دەوێت، تەنها گۆڵت دەوێ؟ یان هێرشبەرێکت دەوێ چەند ئەرکێک ببینێت؟”.

“کامیان بۆ سیتی باشترن؟ گواردیۆلا لەگەڵ ئەو یاریزانە گەنجانە دەتوانێت خۆی بگونجێنێت، هەردوکیان بێت زۆر باشە!!!

جیمی کاریگەر: جاران زۆر حەزم بە ئیمباپێ دەکرد، بەڵام هالاند وەکو شێتێک وایە و زۆر حەزم لە شێوازەیەتی، سەیری ئاهەنگ گێڕانی بکە.

تێری هێنری: ئەگەر من سەرۆکی سیتی بم؟ هەوڵ بۆ هەردوکیان دەدەم!!!

*ئەو بەشێکی قسەکانی هێنری بوو، دوای یاریەکە شیکردنەوەئ زیاتری هەیە و هەوڵ دەدەین بڵاوی بکەینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button