ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ
گاسپێرینی: گۆڕانکاری ناکەین بەرامبەر ریاڵ مەدرید
یاریگا-جیان پیێرۆ گاسپێرینی دەڵێت ئەتەڵەنتا خۆی ناگۆڕیت بۆ یارییەکەی بەرامبەر ریاڵ مەدرید.
سبەینێ یارییە چارەنووسازەکەی ئەتەلەنتا و مەدرید لە قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکان بەڕێوەدەچێت و گاسپێرینی بەر لە یارییەکە وتی “ریاڵ مەدرید پاڵێوراوبوون بۆ سەرکەوتن و ئێستاش زیاتر لە جاران، بەڵام هێشتا دەتوانین سەربکەوین و دەمانەوێت رکابەرییەکی تەواو بکەین، ئێمە بە شێوازی و بیرۆکە و ستایلی خۆمان رووبەروویان دەبینەوە، ئاگادارم مەدرید دەتوانێت بە چەند شێواز و پلانێکی جیاواز یاری بکات بەڵام ئێمە گۆڕانکاری ناکەین لە شێوازی یاریکردنمان ناکەین”.
ئەتەلەنتا یەکەم یاری لە خاکی خۆیدا دۆڕاند بە گۆڵێکی بێ وەڵام.