ئه‌ڵمانیا

فلیك نزیكە لە جێهێشتنی بایرن میونشن

یاریگا-

هانز فلیكی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات بیر لە جێهێشتنی یانەكەی دەكاتەوە دوای ئەو دەستكەوتە مەزنەی وەرزی ڕابردوو بەدەستیهێنا.

فلیك لە یەكەم وەرزیدا توانی شەش نازناو بۆ بایرن بباتەوە دوای ئەوە توانی سەرجەم نازناوەكان بباتەوە كە تێیدا بەشدارە.

ڕۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی ئاشكرایكرد بێگومان فلیك بیر لە جێهێشتنی بایرن دەكاتەوە دوای كۆتایهاتنی وەرز لە پێناو بەدەستهێنانی پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە داهاتوودا.

پێشتر یواكیم لۆڤ ڕایگەیاند دوای كۆتایهاتنی یۆرۆ واز لە ڕاهێنەرەیەتیكردنی مانشافت دەهێنێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button