ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

وۆلکەر سەگێک بە پارەیەکی خەیاڵی دەکرێت

Yariga App

یاریگا
کایل وۆلکەر، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا و یانەی مانچێستەر سیتی ئەم وڵاتە سەگێکی کڕیوە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ماڵەکەی بکات.

رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانیا بڵاویکردووە بەرگریکارەکەی ستیزن لە پێناو پاسەوانی کردن لە ماڵەکەی، سەگێکی بە بڕی 40 هەزار پاوەند کریوە، چونکە بەم دواییە بە شێوەیەکی بەرچاو هەڵکوتانە سەر ماڵی یاریزانەکان و دزی کردن لێیان زیادی کردووە.

بەم دواییەش لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا چەندینجار دزی لە یاریزانەکان کراوە، دوایین یاریزانیش کە دزی لێ کرابێت، رۆبن ئۆڵسن گۆڵپارێزی یانەی ئێڤەرتۆن بووە.

Back to top button