ئینگلتەرا

زاها بوو بە یەکەم یاریزانی پریمەرلیگ نەچێتە سەر ئەژنۆ بۆ بزووتنەوەی دژی رەگەزپەرستی

ویڵفرێد زاها  بەڵێنەکەی بردەسەر و نەچووە سەر ئەژنۆ بۆ پشتیوانیکردن لە بزووتنەوەی دژی رەگەزپەرستی.

لە یاری ئەمڕۆی نێوان وێست برۆمیچ و کریستاڵ پاڵاس، زاها تاکە یاریزان بوو کە نەچووە سەر ئەژنۆ.  هێرشبەرە ٢٨ ساڵە رەشپێستەکە لەوبارەیەوە دەڵێت “بڕیارەکەم بۆ ئەو کارە، دوو هەفتەیە راگەیاندووە، هۆکارەکەی ئەوەیە چوونە سەر ئەژنۆ بووەتە رۆتینێکی بەر لە یارییەکان و هیچ کاریگەرییەکی نیە بۆ کەمکردنەوەی رەگەزپەرستی، بەڵام بەردەوام دەبین لە بەرز راوەستان بەرامبەر ئەو سوکایەتییانەیە و جەنگ لەپێناو نەهێشتنی رەگەزپەرستی”.

ریچارد ماستەرزی بەڕێوبەری گشتی پریمەرلیگ لەوبارەیەوە بۆ بی بی سی وتوویەتی ئەوان بەردەوام دەبن لە چوونە سەر ئەژنۆ بەر لە یارییەکان تاوەکو کۆتایی وەرز بەڵام قسە  لەگەڵ یاریزانەکانیش دەکەن بۆ دۆزینەوەی رێگەی کاریگەرتر و بەسوودتر.

بابەتی زیاتر

Back to top button