ئاسیائیسپانیا

چاڤی نابێتە راهێنەری بارسێلۆنا

یاریگا
چاڤی هێرناندێز، یاریزانی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا رەتیدەکاتەوە راهێنەرایەتی یانەکەی پێشووی بکات.

ناوەڕاستکارەکەی یانەی سەدی قەتەری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی گووتی ” راستە ئارەزوم ئەوەیە رۆژێک بێت و ببم بە راهێنەری بارسێلۆنا، بەڵام سەرەتا دەمەوێت وەکو یاریدەدەری راهێنەر دەست بە کاری راهێنەرایەتی بکەم بۆ ئەوەی بتوانم ئەزموونێکی باش بەدەست بێنم “.

چاڤی کە ئێستا لە یانەی سەدی قەتەری یاری دەکات، چەند هەفتەیەک پێش ئاشکرایکرد کۆتایی ئەم وەرزە بە یەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button