ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌چامپیۆنزلیگیاریگا

میدیا جیهانییەکان: ڕیاڵ دوای فیناڵی یۆرۆپالیگ گواستنەوەی هازارد ڕادەگەیەنێت

یاریگا- وا دیارە بابەتی گواستنەوەی ئیدن هازارد لە چێڵسیەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید ئەم جارە قۆناغێکی زۆری بڕیوە و تەنها ڕاگەیاندنی فەرمیی ماوە.

زۆربەی میدیا وەرزشییە جیهانییەکان، بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی لیکیپی فەڕەنسیی، ئەوەیان بڵاو کردۆتەوە کە دوای ئەنجامدانی یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ کە 29ی ئەم مانگە لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوە دەچێت لە نێوان چێڵسی و ئارسیناڵ، ڕیاڵ بە فەرمیی کڕینی هازارد ڕادەگەیەنێت.

سەرچاوەکان نرخی هازاردیان ئاماژە پێداوە کە بریتییە لە 100 ملییۆن یۆرۆ، بەوەش گۆڵکارە  تەمەن 28 ساڵانەکەی بلووز بەیەکجاریی دەبێتە یاریزانی مێرەنگیی، ئەگەرچی ساڵێکی بۆندەکەی لەگەڵ یانە ڵەندەنییەکە ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button