یاریگا–
سێرسی کۆزمی، راهێنەری یانەی کرۆتۆنی ئیتاڵیا بە هۆی گووتنی ووشەی دوور لە بەها ئایینیەکان تەنها یەک یاریی سڕ کرا.
ماڵپەری فتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردووە، راهێنەرەکەی کرۆتۆنی دوای بردنەوەیان بەرامبەر تۆرینۆ دوای یارییەکە ووشەی نەشیاو بەرامبەر تیپی بەرامبەری بەکارهێناوە و دوای بینینەوەی دیمەنەکان دەرکەوتووە ئەو راهێنەرە سوکایەتی بە ئایین کردووە، بۆیە لیژنەی تەمبێکاری لە فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان بریاریداوە ئەو یاریزانە تەنها بۆ یەک یاریی سڕ بکرێت، لە کاتێکدا پێشبینی دەکرا تووشی سزایەکی زۆر لەمە قورستر ببێتەوە.
یانەی کرۆتۆنێ لەم وەرزەی سێریائەی لە کۆی 26 یاریی تەنها چوار یارییان بردووەتەوە و بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ پلەی دواوەی ریزبەندیان گرتووە.