ئه‌وروپائیسپانیا

لاپۆرتا چەند یاریزانێکی یانەکەی بەرێدەکات

یاریگا-
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی نوێ یانەی بارسێلۆنای ئیسانیا یەکەم هەنگاوی دەستبەرداربوونی چەند یاریزانێکی یانەکەی دەبێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووە کە سەرۆکە نوێیەکەی بلاوگرانا وەکو یەکەم هەنگاوی کارەکانی ئەوە دەبێت، دەستبەرداری ئەو یاریزانانە بێت کە کەمترین یارییان کردووە و زۆرترین موچەیان هەیە، ئەمەش لە ێناو گەڕاندنەوەی بڕە پارەیەکی زۆرە بۆ خەزێنەی یانەکەی، کە پێشتر بارتیمیۆ هەوڵێکی زۆریدا ئەم کارە بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە دوای ئەم هەنگاوە لاپۆرتا دەست دەکات بە گەورەترین پرۆژەی سەدە، کە ئەویش نوێکردنەوەی گرێبەستی لیۆنێل میسیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button