ئیسپانیا

کومان بێزارە لە بەردەوامی باسکردن لە جێگرەوەی

یاریگا- ڕۆناڵد کومان کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەکەی ئۆساسۆنای ئەنجام دا و، بەشێکی تەرخان کرد بە وەڵامدانەوەی دەنگۆیەکانی هاتنی ڕاهێنەری نوێ بۆ شوێنەکەی.

ڕاهێنەرە هۆڵەندیەکەی بارسێلۆنا بێزاریی دیار بوو بە وەڵامەکانیەوه له کاردانەوەیدا بۆ پرسیار سەبارەت بە ئەگەری هاتنی ڕاهێنەری نوێ بەتایبەت چاڤی هێرناندز و ئارتێتا کە لەناواندان، گوتی: “خەڵک و میدیاش حەزیان لەوەیە ناو بهێننە ناوانەوە و چیرۆک دروست بکەن. گرنگترین شتیش بۆ من ئەوەیە کە بێزار نەبم و هۆشی خۆم بخەمە سەر ئامادەکردنی تیمەکە بۆ ئەو یاریانەی لە رێگەمانن. بۆیە ناوهێنانی چاڤی و ئەوانیتر نە جێی سەرنجمە و نە بێزاریشم دەکات. لە کۆتاییدا، کۆتایی ئەم هەفت سەرۆکی نوێ هەڵدەبژێردرێت و ئەوە کە بڕیارەکان دەدات. پێکەوە قسە دەگۆڕێنەوە. من بێزار بووم لەم جۆرە پرسیارانە و ماوەیەکە تێیدام.”

لە ماوەی ڕابردوودا باس لەوە دەکرا کە یارییه یەکلاکەرەوەکەی پاریس سان جێرمان سەنگی مەحەک بێت بۆ کومان و چارەنووسی له پۆستەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button