ئیسپانیا

بارسێلۆنا جۆری پێكانەكەی جیرارد پیكێی دەستنیشانكرد

یاریگا- 

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی كەمێك پێش ئێستا جۆری پێكانەكەی جیرارد پیكێی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەكەی ڕاگەیاند.

بارسێلۆنا توانی ڕیمۆنتادا بەرامبەر سێڤییالە جامی شای ئیسپانیا ئەنجام بدات دوای ئەوەی لە یاری چوون بە دوو گۆڵی بێ وەڵام شكستیهێنابوو لە یاری گەڕانەوە توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام یاریەكەی لێ بباتەوە.

بەپێی بەیاننامەی فەرمی بارسێلۆنا یاریزانەكە لە ئەژنۆیدا تووشی پێكان بووە بۆ ئەو مەبەستەش لە یاری داهاتووی یانەكەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا و لە چامپیۆنسلیگیش بەرامبەر پاریس سان جێرمان ناتوانێت بەشداری بكات.

پیكێ لە یاری ڕیمۆنتادا بەرامبەر سێڤییا بەشداری كرد و لە خولەكی 94 توانی گۆڵی دووەمی یانەكەی تۆمار بكات.

بەپێی زۆربەی سەرچاوەكان بەرگریكارە ئیسپانیەكە بۆ ماوەی دوو هەفتە لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button