ئیسپانیا

شتیگن باس لە گەڕانەوەی لێدانە سزایەكە و بردنەوەیان دەكات

یاریگا-

مارك ئەندریە تێر شتیگنی ئەڵمانی و گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەكەیان لە سێڤییا دەربڕی.

بارسێلۆنا توانی لە یاری گەڕانەوەی جامی شای ئیسپانیا لە یاریگای كامپ نۆو بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە سێڤییا بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی جامەكە.

لە دوای یاریەكە سەبارەت بە گەڕاندنەوەی لێدانە سزایەكە تێر شتیگن ووتی: ئەگەر گۆڵیان تۆمار بكردایە ئەوا شتەكان بۆ ئێمە زۆر سەخت دەبوو ، یاریەكی تەواومان كرد شایستەی بردنەوە و سەركەوتن بووین.

هەروەها ووتیشی: شتێكی باشە بە گەڕاندنەوەی لێدانی سزا هاوكاری یانەكەت بكەیت ، زۆر دلخۆشم بەوەی كە ڕوویدا.

بەردەوام بوو ووتیشی: ئەو بردنەوەیەی ئەمڕۆ زۆر پێوویست بوو سەركەوتنمان بۆ یاری كۆتایی هەمیشە بەرەو باشبوون هەول دەدەین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button