ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

شەشەم ناسناوەکەی بایرن گەیشتە مۆزەخانەی یانەکە

یاریگا
دوای بەدەست هێنانی جامی جیهانی یانەکان، ئەو یانەیە جامەکەی لە مۆزەخانەی تایبەتی یانەکەیان دانا.

یانە ئەڵمانیەکە یەک مانگ لەمەوبەر توانی جامی جیهانی یانەکان بباتەوە، بە بەدەست هێنانی ئەو ناسناوەش ریکۆردی یانەی بارسێلۆنایان یەکسانکردەوە و شەشەم ناسناویان لە وەرزێکدا بەدەست هێنا و ئەمڕۆ یانەکە ئەم جامەشیان لە تەنیشت پێنج جامەکەی دیکەی ئەم وەرزە لە مۆزەخانەی یانەکەیان دانا.

بایرن میونشن بۆ یەکەمجار بە راهێنەرایەتی هانس فلیک، توانیان لە وەرزێک شەش ناسناو بەدەست بێنن، بۆندزلیگا، جامی ئەڵمانیا، جامی سوپەری ئەڵمانیا، چامپیۆنزلیگ، سوپەری ئەوروپا و هەروەها جامی جیهانی یانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button