ئه‌وروپائیسپانیا

کاردانەوەی لاپۆرتا لەسەر دەستگیر کردنی بارتیمیۆ

یاریگا
دوای دەستگیر کردنی جۆزێپ ماریا بارتیمیۆ سەرۆکی پێشووی یانەی بارسێلۆنا، خوان لاپۆرتا پاڵێوراوی پۆستی سەرۆکایەتی ئەو یانەیە کارەکەی بە شەرمەزاری ناو برد.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی Rac1 پاڵێوراوەکەی پۆستی سەرۆکایەتی بلاوگرانا سەبارەت بە دەستگیر کردنی سەرۆکی پێشووی یانەکەی گووتی ” راستە ئەو سەرۆکێکی باش نەبوو، بەڵام نابێت لە بیرمان بچێت ئەو ئەندامێکی بلاوگرانایە، بۆیە دەستگیر کردنی ئەندامێکی یانەکەمان شەرمەزارییە و هیوادارم کێشەکان چارەسەر بکرێن “.

ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆیدا سەرۆکی پێشووی بارسێلۆنا بە تۆمەتی دروستکردنی کۆمپانیای بارساگیت دەستگیر کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button