ئه‌وروپائیسپانیا

لاپۆرتا هیچ راهێنەرێکی بۆ شوێنی کومان دیاریی نەکردووە

یاریگا
دەنگۆی دیاریی کردنی میکێل ئارتێتا راهێنەری ئیسپانی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی، لە شوێنی رۆناڵد کومان راهێنەری بارسێلۆنا رەتدەکرێتەوە.

ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاویکردووە، دوێنێ چەند سەرچاوەیەک بڵاویان کردووەتەوە، گوایە خوان لاپۆرتا بەربژێری سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنا بریاریداوە لە ئەگەر دەرچوونی لە هەڵبژاردنەکان، پرۆژەی یەکەمی دوورخستنەوەی راهێنەری ئێستای یانەکەیەتی و لە شوێنی ئەویش راهێنەری یانەی ئینگلیزیەکە دەست نیشان دەکات، بەڵام چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەکە ئەم هەواڵەیان رەتکردووەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردووە لاپۆرتا یەکەم پلانی دوای دەست نیشانکردنی وەکو سەرۆکی بارسێلۆنا، رازی کردنی میسی دەبێت بۆ بریاری جێهێشتنی یانەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button