ئیسپانیا

میسی لەمەترسی ڕاگیراندایە لە خولی ئیسپانی

یاریگا-

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە مەترسی ڕاگیراندایە لە خولی ئیسپانی.

بەپێی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی میسی چوار كارتی زەردی هەیە لە خولەكەدا و لە ئەگەری وەرگرتنی كارتێكی دیكە ئەوا لە یاری دواتری خولەكە بێ بەش دەبێت.

ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بارسێلۆنا میوانداری سێڤییا دەكات ، دوای ئەوەی یاری چوون یانە ئەندەلوسیەكە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یاریەكەی لێ بردەوە.

دواتر لە خولی ئیسپانی ڕووبەڕووی ئۆساسۆنا دەبێتەوە و لە ئەگەری وەرگرتنی كارتێكی زەرد ئەوا لە یاری دواتر بەرامبەر هویسكا بەشداری ناكات.

شایەنی باسە باشترین گۆڵكاری مێژووی بارسێلۆنا بە تۆماركردنی 19 گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵكارانی خولەكە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button