ئیتاڵیا

پیرلۆ باسی هۆکاری ئاستە خراپەکەیان دەکات

یاریگا-شەوی رابردوو جارێکیتر یوڤێنتۆس خاڵی لەدەستدا و هەنگاوێکی دیکە دوورکەوتەوە لە رکابەرییەکانی ئەم وەرزەی کاڵچیۆ. پیرلۆی راهێنەریش لۆمەی یاریزانە لاوەکان دەکات.

رۆناڵدۆ یەکەم گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد بەڵام ڤیرۆنا دوای فشارێکی زۆر توانییان گۆڵی بەرامبەر تۆماربکەن.  پیرلۆ دوای یارییەکە وتی”جێگای نائومێدییە، دەمانزانی یارییەکی قورس دەبێت و فشارمان لەسەر دروست دەکەن، هەوڵماندا گۆڵ تۆماربکەین و سەرکەوتووش بووین کە ئەوە بەشە زەحمەتەکە بوو بەڵام نەمانتوانی تا کۆتایی خۆمان رابگرین”.

پیرلۆ سەبارەت بە هۆکاری ئاستە ناجێگیرەکەیان وتی “چەند ووردەکارییەکی بچووک هەن کە یاریزانە لاوەکان ئەزموونیان نیە لەگەڵیدا و دەبێتە هۆی ئەوەی جیاوازی لە یارییەکە دروست ببێت، زۆرینەی یاریزانە بە ئەزموونەکانمان بەشدارنەبوون و لاوەکانیش تێنەدەگەیشتن لەوەی یارییەکە چۆن دەڕوات. داوام لە رۆناڵدۆ و ساندرۆ کرد، قسەیان بۆ بکەن بەڵام ئەوەندە بەس نەبوو”.

بەم بەرامبەربوونە، جیاوازی خاڵەکانی یۆڤی لەگەڵ ئینتەری پێشەنگ بۆ حەوت خاڵ بەرزبووەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button