چامپیۆنزلیگ

لیڤاندۆڤسكی خەڵاتێكی دیكەی بەدەستهێنا

یاریگا-

ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی خەڵاتێكی تاكە كەسی دیكەی بەدەستهێنا.

پەڕەی فەڕمی چامپیۆنسلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لیڤاندۆڤسكی بە باشترین یاریزانی هەفتەی پێشووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەستنیشانكرد.

هێرشبەرە پۆڵەندیەكە توانی گۆڵێك بەرامبەر لازیۆ تۆمار بكات و پێش هەریەك لە فێرلان مێندی و ئۆلیڤیە جیرۆ و جواو كانسیلۆ كەوت و بە باشترین یاریزان هەڵبژێردرا.

شایەنی باسە لیڤاندۆڤسكی بە تۆماركردنی 72 گۆڵ سێیەم باشترین گۆڵكاری مێژووی چامپیۆنسلیگە لە دوای هەریەك لە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی دێت

بابەتی زیاتر

Back to top button