ئینگلتەرا

ئەگەری هەیە لیڤەرپوول بۆ پێنج یاری لە تواناکانی ئەلیسۆن بێ بەش بێت

یاریگا- ڕەنگە یانەی لیڤەرپوول بۆ پێنج یاریی داهاتووی یانەکەی لە تواناکانی ئەلیسۆن بەیکەر بێ بەش بێت.

دوێنێ پۆلیسی بەڕازیل هەواڵی گیان لە دەستدانی باوکی گۆڵپارێزە بەڕازیلیەکەی ڕاگەیاند کە لە یەکێک لە دەریاچەکانی نزیک ناوچەکەی خۆیان لە بەڕازیل خنکاوە.

وەک لە ڕۆژنامەی میرۆری بەریتانیدا هاتووە، پێ دەچێت یانەی لیڤەرپوول مۆڵەت بە گۆڵپارێزەکەیان بدات تا لەم ساتە سەختەدا لەگەڵ خانەوادەکەیدابێت.

بە چوونەوەشی بۆ بەڕازیل، ئەلیسۆن دەبێ بۆ ماوەی 10 ڕۆژ کەرەنتینە بکرێت. بەوەش ماوەی چوون و هاتنەوەکەی تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دەخایەنێت و لەو ماوەیەشدا ڕێدز پێنج یاریی هەیە کە چواریان لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی پریمەرلیگ و، یاریی گەڕانەوەشیان بەرامبەر لایپزیگ لە چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button