ئیسپانیا

بەیاننامەی فەرمی ڕیاڵ مەدرید سەبارەت بە تووشبوونی فلۆرینتینۆ پێرێز بە ڤایرۆسی كۆرۆنا

یاریگا-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەیاننامەیەكی فەرمی لەسەر دواین پەرەسەندنەكانی تووشبوونی فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوە.

ڕیاڵ مەدرید لە بەیاننامەكەدا بەشێوەیەكی فەرمی چاكبوونەوەی پێرێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند دوای 20 ڕۆژ لە تووشبوونی وڕایگەیاند لە كەرەنتین دەرچووە.

ئاماژە بەوە كراوە لە ماوەی 48 كاتژمێری ڕابردوودا دوو جار پشكنینی بۆ كراوە و هەردوو جارەكە ئەنجامەكەی نەرێنی بووە.

هەروەها لە بەیاننامەكەشدا ئەوە دووپاتكرایەوە سەرۆكەكەی مێرینگی لە ئیتاڵیا ئامادە نابێت لە یاری چوونی یانەكەی لە قۆناغی 16 بەرامبەر ئەتلانتا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button