ئیسپانیا

كومان: بەم یەكسان بوونەمان زیاتر بێ هیوا بووم لە شكستەكەی پاریس

یاریگا- 

ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ڕایگەیاند هەست بە بێ هیوای دەكات دوای یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر كادێز.

بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا دوای ئەوەی یاریەكە بە گۆڵێك لەگەل كادێز یەكسان بوون لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 24ی خولی ئیسپانی.

لە دوای یاریەكە لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا كومان ووتی: هەست بە بێ هیوایەكی زۆر دەكەم ، پێوویستمان بە بردنەوە بوو ، هەلێكی گەورەمان لەدەستدا دوایشكستەكەی ئەتلەتیكۆ مەدرید.

هەروەها ووتیشی: كێشەكە هەموو جارێ هەمان شتە ، ئێمە پێش ئەوەی یاریەكەتەواو بێت یاریەكە ناكوژین ، دوو سێ هەلی گۆڵكردنمان بۆ ڕەخسا بەڵام سەركەوتوو نەبووین.

لە كۆتایشدا ووتی: من زۆر بێ هیوا بووم ، تەنانەت لە یاریەكەی پاریس سان جێرمان زیاتریش ، چونكە ئێمە لە لالیگا زۆر بە باشی دەڕۆشتین ، لە یاریەكەشدا كێشەی زۆرمان نەبوو ، دەبوایە بەهۆی ئاستی یاریزانەكانەوە براوە بووینایە ، بەڵام بەداخەوە دوو خاڵی گرنگمان لەدەستدا.

بارسێلۆنا لە ڕیزبەندی سێیەمی خولی ئیسپانی دێت بە كۆكردنەوەی 47 خال.

بابەتی زیاتر

Back to top button