ئه‌وروپائینگلتەرا

هازارد جارێکی دیکە رەتیکردەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە

یاریگا
ئێدین هازارد، یاریزانی بەلجیکی یانەی چێڵسی ئینگڵاند جارێکی دیکە رەتیکردەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە کە بەرپرسانی یانەی چێڵسی دوای گەیشتنی یانەکەیان بە فایناڵی یۆرۆپالیگ داوایان لە یاریزانە بەلجیکیەکەی یانەکەیان کردووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵام ئەم یاریزانە رەتیکردۆتەوە و دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە بلوز ئامادەیە هازارد بکاتە خاوەنی زۆرترین موچە لە مێژووی تۆپی پێ بریتانیا.

Back to top button