ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

نیگەرانییەکی گەورە و لە کاتێکی هەستیاردا بەرۆکی میلانی گرت

یاریگا- لە کاتێکی هەستیاردا یەکێک لە یاریزانەکانی ئەی سی میلان تووشی پێکان هات.

له یاری ئەمشەوی ڕۆسۆنێری بەرامبەر سیرڤینا سڤیدا له میانی یارییەکانی قۆناغی کرانەدەرەوەی یۆرۆپالیک، ئیسماعیل بن ناسر دووچاری پێکان هات و هەر لە گێمی یەکەم بە ناچاری یاریگای بەجێهێشت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی کووورەی عەرەبی، پێکانی ئەستێرە جەزائیرییەکە لە ماسوولکەکاندایە و رەنگە جارێکیتر و بۆ ماوەیەک لە یاریگاکان دایبڕێنێ.

بن ناسر کە ئەم وەرزە بە یەکێک له ڕەگەزە گرنگ و سەرەکییەکانی میلانە و، سەرەتای ئەم مانگە لە پێکان‌‌‌‌‌‌‌‌‌ گەڕایەوە ئەوەش دوای دوورکەوتنەوەیەکی زۆر بە هەمان هۆکاری سەرەوە.

پێکانی ناوبراو لە کاتێکدایە کە یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو یانەکەی میوانداریی ئینتەر میلانی پێشنگ دەکات و شەڕی “دێربی تووڕەیی” گەرمتر دەبێت بەهۆی هەوڵی کوڕانی ستیفانۆ پیۆلی بۆ وەرگرتنەوەی پێشەنگی و، کۆششی تیمەکەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی بۆ فراوانترکردنی جیاوازییەکە بۆ زیاتر لەو تەنیا خاڵەی ئێستا.

بابەتی زیاتر

Back to top button