ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

ڕیکۆردێکی دیکە بۆ برونۆ فێرناندێش

یاریگا- برونۆ فێرنادێش بەردەوامە لە ئاستە نایابەکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد و ئەم جارەیش بە تۆمارکردنی گۆڵێک خۆی خستەوە بەر باسی ئامار و ژماره پێوانەییەکان.

یاریسازە پورتوگالییەکە توانی لە دژی ڕیاڵ سۆسیداد گۆڵێک تۆمار بکات لە میانی یارییەکانی یۆرۆپالیگ، کە ڕیکۆردی لەگەڵدا بوو.

بەوە، فێرناندێش بەشداری 51 گۆڵی کردووە لەوەتەی یەکەم یاریی خۆی بە درێسی مان یو لە مانگی 2ی ساڵی پار.

لە ماوەی ئەو کاتەدا تا ئێستا، لە سەرانسەری ئەورووپا، تەنها لیۆنێل مێس (53) و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی (67) توانیویانە لە برونۆ زیاتر بەشداریی لە گۆڵدا بکەن.

[یارییەکە سەرەتای گێمی دووەمە و 0-1 بەردەوامیی هەیە]

بابەتی زیاتر

Back to top button