ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد شوێنگرەوەی پۆگبا لە ریال مەدرید دەگوازێتەوە

یاریگا
کارگێری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، لە هەوڵی ئەوەدان فێدریکۆ ڤالڤێردی لە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا وەکو شوێنگرەوەی پۆگبا ناوەڕاستکاری یانەکەیان بگوازنەوە.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی ئاماژەی بەوە کردووە، شەیتانە سوورەکان بێ هیوان لە مانەوەی ناوەڕاستکاری فەڕەنسی یانەکەیان، بۆیە لە ئێستاوە هەوڵەکانیان دەست پێکردووە، بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو ناوەڕاستکارەکەی شایانەکان بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە و ئامادەشن گۆڕانکاری لەگەڵ ئەو یانەیە بکەن.

ڤالڤێردی مانگانە 144 هەزار یۆرۆ وەکو موچە وەردەگرێت، گرێبەستەکەشی چوار ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی، 180 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button