ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ماوەی دوور کەوتنەوەی کارڤاخال ئاشکرا کرا

یاریگا
دانی کارڤاخال، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی ئەم وڵاتە، جارێکی دیکە تووشی پێکان بوو.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا زانیاریی دەستکەوتووە، بەرگریکارەکەی شایانەکان دوای ئەوەی ماوەیەک بوو بە هۆی پێکان لە یاریگاکان دابڕا بوو، لە یارییەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا گەڕایەوە، بەڵام لە خولەکی 25 بە هۆی پێکان لە رانی راستیدا یاریگای جێهێشت و نزیکەی 10 رۆژی دیکە لە پێکهاتەی یانەکەی دادەبڕێت و بەشداری یاریی داهاتووی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئاتالانتا ناکات.

کارڤاخال ئەم وەرزە بە هۆی پێکانەکانی 100 رۆژ لە یاریگاکان دابڕاوە و لە کۆی 31 یاریی یانەکەی، تەنها بەشداری 12 یاریی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!