فه‌ره‌نسا

توچێل: نەیمار ناکەمە کاپتن

تۆماس توچێلی راهێنەری یانەی پاریسان جێرمانی فەرەنسی رایگەیاند، نەیمار نابێتە کاپتنی یانە فەرەنسییەکە.

نەیمار بەهۆی هێرشکردنە سەر هاندەرێکی یانەی رێن بۆ ماوەی سێ یاری سزا درا و پێشتریش کێشەی لەگەڵ یاریزانانن هەبووە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، توچێل لە بارەی سزادانی نەیمار و بوون بە کاپتنی رایگەیاند:

“دەبێت سزاکە قبووڵ بکەین چونکە نەیمار هەڵەی کرد”

“زۆر رێگا هەیە تاکو نیشانی بدەی کە تۆ  سەرکردەی. نەیمار هونەرمەندە و داهێنەرە. بەم ئاستەی ئێستای دەتوانێت ببێت بە کاپتن، بەڵام من زۆر لە تیاگۆ سیلڤا و مارکینۆس رازیم. ئەوان ناگۆڕم”

پاریس لەسەر دەستی مانجستەر یونایتد لە چامپیۆنزلیگ کرایە دەرەوە، بەڵام خولی فەرەنسی بۆخۆی مسۆگەر کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button