ئه‌ڵمانیا

پیپ گواردیۆلا پیرۆزبایی لە بایرن میونشن دەكات

یاریگا-

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی پیرۆزبایی لە یانەكەی پێشووی بایرن میونشن دەكات.

بایرن میونشن توانی نازناوی جامی جیهانی یانەكان بەدەست بهێنێت دوای بردنەوەیان لە تایگەرسی مەكسیكی ، بەوەش یانە ئەڵمانیەكە توانی شەشەم نازناوی ئەم وەرزە بباتەوە.

لە پارچە ڤیدیۆیەك دا كە لە پەڕەی بایرن میونشن بڵاوكراوەتەوە گواردیۆلا پیرۆزبایی لە بایرن دەكات و دەڵێت:

”سڵاو ، پیرۆزبایی لە بایرن دەكەم بۆ ئەم دەستكەوتە سەرسوڕهێنەرەی بە پاڵەوان بوونی جیهان و بەدەستهێنانی شەش نازناو لە وەرزێكدا”.

هەروەها ووتیشی: من زۆر شانازی دەكەم ، بەڵام دەمەوێت بە فلیك بڵێم كە تۆ دووەم یانەیت بۆ بەدەستهێنانی ئەم دەستكەوتە ، پێشتر بارسێلۆنا بەدەستیهێناوە، ( وەك ئاماژەیەك بۆ بارسێلۆنای 2009 كە بە ڕاهێنەرایەتی گواردیۆلا توانیان شەش نازناوەكە ببەنەوە).

بابەتی زیاتر

Back to top button