ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: ئەتڵەتیکۆ مەدرید چارەنووسی ئەلڤارۆ مۆراتای یەکلاکردەوە

یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید رایگەیاند بڕیاریانداوە ماوەی خواستنەکەی ئەلڤارۆ مۆراتا بۆ وەرزێکی دیکە درێژبکەنەوە.

هێرشبەرە ئیسپانییەکە پاش چەند وەرزێک لە ناجێگیری لەگەڵ ریاڵ مەدرید و چێڵسی، سەرەنجام لە ئەتلەتی نەوایی بۆخۆی دۆزییەوە و گەڕایەوە سەر رێچکەی گۆڵ تۆمارکردن. یانەکەش خەڵاتیکرد بە کاراکردنی بەندێکی گرێبەستی خواستنەکەی کە بۆ ساڵێکی دیکە لە پایتەخت دەیهێڵێتەوە. چێڵسیش لە بەرامبەردا ١٦ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

مۆراتا لە ١٦ یاریدا لەگەڵ ئەتلەتی ٦ گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button