ئه‌وروپائینگلتەرا

یوفا: هیچ مەترسیەک رووبەڕووی میخیتاریان نابێتەوە

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا رەتیکردەوە هیچ مەترسیەک رووبەڕووی هێنریک میخیتاریان یاریزانی یانەی ئارسێناڵ ببێتەوە بۆ گەشتکردنی ئازەربایجان.

ماڵپەری فەرمی یوفا بڵاویکردۆتەو ماوەیەک پێش ئێستا بڵاوکرایەوە لە ئەگەری گەیشتنی یانە لەندەنییەکە بۆ فایناڵی یۆرۆپالیگ، ئەوا بە هۆی کێشە سیاسییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی ئازەربایجان و ئەرمینیا، یاریزانە ئەرمەنیەکەی ئارسێناڵی ناتوانێت گەشتی باکو بکات، بەڵام هەموو ئەم دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە و هیچ مەترسیەک لەسەر ئەم یاریزان نابێت.

باکۆی پایتەختی ئازەربایجان، فایناڵی یۆرۆپالیگی وەرزی ئەمساڵ لە خۆ دەگرێت کە بریاروایە لە نێوان هەردوو یانەی ئارسێناڵ و چێڵسی بکرێت.

Back to top button