ئیسپانیا

سۆلشایەر ماوەی دووركەوتنەوەی پۆگبا دیاری دەكات

یاریگا-

ئۆلی گونار سۆلشایەری نەرویجی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ماوەی دووركەوتنەوەی پۆل پۆگبای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەكەی ئاشكرا كرد.

لە یاری بەرامبەر ئێڤەرتۆن پۆگبا تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات.

لە گێمی یەكەمی یاریەكە ناوەڕاستكارەكەی مانچێستەر لە ماسولكەكانی قاچی ڕاستیدا تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت.

سۆلشایەر لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەكەیان بەرامبەر وێستهام لە جامی یەكێتی ئینگلتەرا ڕایگەیاند پۆگبا بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك دووردەكەویتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button