ئینگڵته‌را

رودیگەر: من لە پشت دەرکردنی لامپاردەوە نەبووم

یاریگا-تۆنی رودیگەر دەڵێت ویژدانی ئاسوودەیە و ئەوەی لە رۆژنامەکان باس دەکرێت راست نیە.

ساڵانێکە یاریزانانی چێڵسی بەوە تۆمەتباردەکرێن مەبەست هەوڵی دەرکردنی راهێنەرەکان دەدەن، ئەمجارەش دوای دوورخستنەوەی فرانک لامپارد، تۆنی رودیگەر وەک یەکێک لەو یاریزانانە ناوی هات کە هەوڵیان داوە لامپارد دووربخەنەوە.

ئەمڕۆ ئەو پرسە  لەلایەن گاردیان رووبەرووی بەرگریکارە ئەڵمانییەکە کرایەوە و ئەویش وتی ” چوار ساڵە لەم یانەیەم، چوار راهێنەرمان گۆڕیوە ئەوە هەرگیز راست نیە کە یاریزانەکان لە پشت ئەو کارەوە بن، ویژدانم ئاسوودەیە و هیچ کامێک لەو شتانەم ئەنجام نەداوە کە رۆژنامەکان باسییان دەکەن، هەمیشە کراوە بووم بۆ راهێنەری نوێی و لەگەڵ بەڕێز لامپاردیش هەر بەو جۆرە بوو”.

چێڵسی لە ساڵی ٢٠١٥ تا ئەمڕۆ، شەش راهێنەری جیاوازی بەخۆیەوە بینیووە، ئەوانیش گوس هیدینک، ئەنتۆنیۆ کۆنتی، ماوریزیۆ ساری، فرانک لامپارد و ئێستاش تۆماس توخێل ئەو ئەرکەی لەدەست گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button