ئینگلتەراگرنگترین

رۆی کین : دی خیا ترسنۆکە و یونایتد متمانەیان بەخۆیان نیە

یاریگا-رۆی کین ئەستێرەی مێژوویی مانچێستەر یونایتد باسی کێشەکانی ئێستای یونایتد دەکات و بە تایبەت رەخنە لە دەیڤد دی خیا دەگرێت.

سەرەڕای ئاستە بەرزەکەی شەیتانە سوورەکان لەم دواییەدا، بەڵام خراپی هێڵی بەرگری و گۆڵپارێز بووەتە رێگر لە پاڵاوتنی یانەکە بۆ بردنەوەی ناسناوی پریمەرلیگ.

کین بۆ سکای سپۆرت وتی ” من تووشی سەرسوڕما هاتووم، چونکە ١٢ مانگ پێش ئێستا چاوەڕێی ئەوەمان نەدەکرد مانچیستەر بتوانێت رکابەریی سیتی بکات بۆ بردنەوەی ناسناوەکە، بەڵام بەگوێرەی قسەکانی ئۆلێ و سەیرکردنی ئاستی گۆڵپارێز پێناچێت متمانەی ئەوەیان بەخۆیان هەبێت کە دەتوانن رکابەری مان سیتی بکەن، ئەگەریش متمانەت بەخۆت نەبێت، ئەگەری ئەوە زۆرە کە نەتوانی ئەنجامی بدەیت. راستە گۆڵ تۆماردەکەن بەڵام  هێڵی دواوە بە تایبەت گۆڵپارێز، بە هیچ جۆرێک بەدڵم نیە. تەنها شتێک کە لە گۆڵپارێز دەوێت ئازایەتییە بەڵام دی خیا ترسنۆکە”.

یونایتد پاش زنجیرەیەک سەرکەوتنی دوای یەک، لە کۆتا چوار یاریدا تەنها یەک بردنەوەی هەیە و بەوەش لە پلەی یەکەمی خولەکەوە دابەزیووە بۆ دووهەم بە جیاوازی پێنج خاڵ لەگەڵ مان سیتی پێشەنگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button