ئه‌ڵمانیا

لیڤاندۆڤسكی ژمارەیەكی پێوانەیی دیكەی تۆمار كرد

یاریگا- ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ژمارەیەكی پێوانەیی دیكەی تۆمار كرد.

شالكە لە یاریگای خۆی میوانداری بایرن میونشنی كرد و یاریەكەی بە چوار گۆڵی بێ وەڵام دۆڕاند.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان لیڤاندۆڤسكی لە هەشت یاری یەك لە دوای یەك لە بۆندسلیگا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان گۆڵی تۆمار كردووە ، بەوەش بوو بە یەكەم یاریزان لە مێژووی خولەكەدا ئەو كارە ئەنجام بدات.

شایەنی باسە بە تۆماركردنی 23 گۆڵ لیڤاندۆڤسكی پێشەنگی گۆڵكارانی خولەكەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button