ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

بارسێلۆنا بەرگریکارەکەی پاریس سانجێرمانی دەوێت

یاریگا
خوان بێرنات، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسا بووەتە ئامانجی یانەی بارسێلۆنا.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووە، بەرگریکارەکەی شازادەکان ماوەیەکە لە ئەژنۆیدا تووشی پێکانێکی قورس بووە و هاوینی داهاتووش گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و بەم هۆیەوە یانەکەی ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بۆیە بلاوگرانا دەیەوێت ئەو یاریزانە بە خۆرایی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

بێرنات لە ساڵی 2018 یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی جێهێشت و پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کرد، لەگەڵ ئەو یانەیە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 76 یاریی کردووە و شەش گۆڵ 10 پاسی گۆڵی هەبووە.

Back to top button