ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا گەورەترین کێشەی دوورخستنەوەی راهێنەرەکانیەتی

یاریگا
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لەم ساڵانەی دواییە بەردەوام پارەیەکی زۆری بەو راهێنەرانەداوە کە لە پۆستەکانیان دوور خراونەتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی وەرزشی بڵاویکردووە، بارسا ساڵی رابردوو دوای دوورخستنەوەی ئێرنێستۆ ڤالڤێردی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان، 11 ملیۆن یۆرۆیان پێشکەشی کرد، چونکە ساڵێک لە گرێبەستەکەی مابوو، دواتر بە هۆی دەست نیشانکردنی رۆناڵد کومان وەکو راهێنەری یانەکەیان، پێنج ملیۆن یۆرۆیان پێشکەشی فێدراسیۆنی تۆپی پێ هۆڵەندا کرد.

بەم دواییەش کیکێ سێتیێن دوای دوورخستنەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا، ئەو راهێنەرەش داوای پێنج ملیۆن یۆرۆ لە پارەی گرێبەستەکەی خۆی و هاوکارەکانی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button